فه‌یسبووك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیارێك ده‌رده‌كات
- هه‌ولێر:
لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە چین، كۆمپانیاكانی فەیسبووك و رەیزر گه‌شتكردنی كارمه‌ندانیان بۆ چین سنووردار کرد، كۆمپانیای LGیش هاتووچۆ کردنی بۆ ئه‌و وڵاته بە تەواوی راگرت.
جگە لە سنووردارکردنی گه‌شته‌كان بۆ چین لەلایەن فەیسبووك، كۆمپانیاكه ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندیشی ئاگاداركردووه‌ته‌وه له ماڵه‌وه كار بكه‌ن، به‌و پێیه‌ی تازه له چین گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
هەرچەندە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك لە چین فیلتەرە و بەکارهێنەران بە ئاسانی دەستیان بە فەیسبووك ناگات، بەڵام ئەم کۆمپانیایە هەندێك ئۆفیسی هەیە کە پارچەکانی پێویست بۆ درووست‌کردنی هێدسێت و ئامرازەکانی ڤیدیۆ چاتی Portal دروست دەکەن.
كۆمپانیای رەیزر لە کاری درووست‌کردنی Hardwareی یاریدایە هاوشێوه‌ی فەیسبووك بەشێك لە کارمەندەکانی ئاگادار کردووەته‌وه لەماڵەوە دەتوانن لە کارەکانیان بەردەوام بن.
كۆمپانیای LGیش هه‌موو جۆرە گه‌شتێكی بۆ چین بە تەواوی قەدەغە کردووە و هەموو کارمەندەکانی ئاگادار کردووە لە زووترین کات بۆ وڵاتەکەیان بگەڕێنەوە.
كۆمپانیای ئامازۆنیش رایگەیاند کە هەموو رێنماییەکانی رێکخراوی تەندرووستی جیهانی بۆ بەرگریکردن لەم جۆرە ڤایرۆسە په‌یڕه‌وده‌كات، بەڵام گه‌شتكردنی بۆ چین قەدەغە نەکردووە.
هاوكات كۆمپانیاكانی ئەپڵ، گووگڵ و مایکرۆسۆفت هێشتا هیچ باسێکیان لەمبارەیه‌وە نەکردووە.
تا ئێستا به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا 132 کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه 6 هەزار حاڵه‌تی تووشبوون تۆماركراون.
سەرچاوە: theverge