به‌رپرسێكی پێشمه‌رگه‌ پلانی ئه‌مه‌ریكا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات

چاوه‌ڕێی گۆڕانكاریێكی نزیكن
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە پلانێکی ئەمریکا بۆ گەرانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکووک ئاشکرا دەکات و دەڵێت: چاوەڕێی گۆڕانکارییه‌كی نزیکین، له‌ به‌رامبه‌ریشدا پەرلەمانتارێکی عێراقی دەڵێت: ئەمریکا بۆی نیە بڕیار بدات و خەڵکی کەرکووک بڕیار لەسەر بوونی هێزی هاوبەش دەدات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ نوری حەمە عەلی، به‌رپرسی میحوه‌ری پردێی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌رنامه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركووك ده‌خاته‌ روو و ئاشكرایده‌كات، "به‌گوێره‌ی پلانی داڕێژراو، به‌ ئاماده‌بوونی هێزی هاوپه‌یمانان، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌ی وه‌ن و ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك ده‌بن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "زیاتر له‌ دوو لیوانی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و شوێنانه‌ دیاریكراون، به‌ڵام ئێمه‌ چاوه‌ڕێی گۆڕانكاریێكین كه‌ پێشبینی ده‌كرێت به‌م نزیكانه‌ رووبدات".

هه‌وره‌ها گوتی: "ئه‌و هێزانه‌ی له‌ باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه‌ هێنراونه‌ته‌ كه‌ركووك، ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانیان و هێزه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ شوێنی ئه‌وان بگرێته‌وه‌"

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر، هه‌میشه‌ لایه‌نه‌ غه‌یره‌ كورده‌كان بوونی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌یان له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان ره‌ت كردووه‌ته‌وه‌، عه‌لی ئه‌لعه‌بودی، هاوپه‌یمانی چاكسازی و بونیاتنانیش له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "ئەمریکا بۆی نیە بڕیار له‌مباره‌یه‌وه‌ بدات، بەڵام بوونی پێشمەرگە لە کەرکووک گرنگە و پێمان باشە دانیشتوانی کەرکووک خۆیان بریار بدەن".

له‌كاتێكیشدا دۆخی ناوچە کوردستانیە داگیرکراوەکان دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر بە جۆرێک لە مەترسیدایە، تەنها به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمەرگە ئەو ترسە ده‌ڕه‌وێته‌وه‌، بەگویرەی زانیارییەکانیش، چوونی ئەمریکا بۆ سەربازگەی کەی وەن لە کەرکووک، ئامادەکارییە بۆ پێکهێنانی هێزێکی هاوبەش لە پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ناوچەكە.

H.B