وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم و وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئانگرێت کرامپ، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ر دوو لایان تاوتوێ كرد.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند: "وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا به‌یاوه‌ری شاندێك له هه‌ولێره و دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه، ژماره‌یه‌ك چالاكوانی ئێزدی بینیووه و ناوه‌ندی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازیی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا راوێژكاران و سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه.
شانده ئه‌لمانییه‌كه به‌رده‌وام ده‌بن له ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان و بڕیاره له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستانیش كۆببنه‌وه.
له شه‌ڕی داعشدا ئه‌ڵمانیا به چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی، به‌تایبه‌تی چه‌كی میلان و له رێگه‌ی راوێژكار و راهێنه‌رانی سه‌ربازییه‌وه پاڵپشتیی و هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان كردووه.