لەبارەی كەمكردنەوەی نرخی ئینتەرنێت وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن روونكردنەوە دەدات
K24 - ھەولێر
لە روونكردنەوەیەكدا ئومێد محه‌مه‌د ساڵح، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه گه‌یاندنی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌شێك له میدیاكانی هه‌واڵی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئینته‌رنێتیان له عێراق بڵاوكرده‌وه‌و گوایه لێره له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ ناكرێت، بۆ به‌رچاوڕوونی هه‌موولایه‌ك و ده‌رخستنی راستی و دروستی ئه‌و هه‌واڵه ئاماژه به چه‌ند خاڵێك ده‌كه‌ین".
لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "بڕیاری وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراقی فیدراڵ كه تۆڕی كێبڵه‌كانی ((Back Bone ده‌گرێته‌وه موڵكی حكومه‌ته‌و هه‌روه‌ها كێبڵی ده‌روازه سنووریه‌كانیش به هه‌مان شێوه‌ن و ته‌نها ئه‌وان بۆیان هه‌یه وه‌كو كه‌رتی گشتی تۆڕی كێبڵیان هه‌بێت. به‌ڵام ئێمه له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن خاوه‌نی تۆڕی كێبڵ نین و كه‌رتی تایبه‌ت كه مۆڵه‌تپێدراوی وه‌زاره‌تمانن به‌و كاره هه‌ڵده‌ستن".
ئاماژە بەوەشكراوە: "كۆمپانیاكانی ئه‌م بواره له عێراق تۆڕی كێبڵی حكومه‌ت له به‌رامبه‌ر كرێیه‌كی دیاریكراو به‌كاردێنن و له‌رێگای كێبڵی تایبه‌تی خۆیان یان به سیسته‌می وایه‌رلیس خزمه‌تگوزاریه‌كانیان ده‌خه‌نه به‌رده‌ستی به‌كاربه‌ران".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه گه‌یاندنی ھەرێمی كوردستان دەشڵێت: "وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق نرخی كرێی به‌كارهێنانی كێبڵی به رێژه‌ی له 25% بۆ كۆمپانیاكان كه‌مكردۆته‌وه نه‌ك نرخی كارتی ئینته‌رنێت بۆ به‌كاربه‌ران، هه‌روه‌ها تێپه‌ڕاندنی باندی خزمه‌تگوزاری كه كۆمپانیاكان ده‌یگه‌یننه پارێزگاكان كردۆته دوو به‌رابه‌ری جاران به‌ڵام به هه‌مان نرخی پێشوو. ئامانجی به‌غدا له‌م هه‌نگاوانه ئه‌وه‌یه خێرایی ئینته‌رنێت باش بكرێت نه‌ك هێنانه‌خواره‌وه‌ی نرخی به‌شداریكردنی به‌كاربه‌ران".
روونیكردووەتەوە: "ئه‌گه‌ر به‌راوردی نرخ و كوالیتی ئینته‌رنێت له نێوان هه‌رێم و به‌غدا بكه‌ین، به‌پشت به‌ستن به داتاكان له هه‌رێم نرخ گونجاوتره‌و كوالیتی ئینته‌رنێت باشتره".