ئێران دەستگیرکردنی تۆڕێکی سیخووڕی ئەمەریکی راگەیاند

هەندێکیان لەسێدارە دراون

K24 – هه‌ولێر:

ئێران ئاشکرا کردنی "تۆڕێکی سیخووڕیی سەر بە دەزگای هەواڵگیریی سی ئای ئەی ئەمەریکی" راگەیاند و دەڵێت بەشێک لەو "سیخوڕانە" سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە.

وەزیری ئیتاڵاعاتی ئێران راگەیەندراوێکی لە تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاشکرای کرد، لە چەند مانگی رابردوو، چەند سیخوڕێکییان دەستگیرکردووە کە لە بوارەکانی ئابووری، ئەتۆمیی، سەربازیی و ئەلیکترۆنیی، سیخوڕیان بەسەر ئێرانەوە کردووە.

ئاشکراشیکرد، بەشێک لەو سیخوڕانە سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە بەڵام ژمارەیانی ئاشکرا نەکردووە.

ژمارەی ئەو تۆڕە سیخوڕە 17 کەسن و ئاشکراکردنی زانیارییەکان لەبارەیانەوە لە کاتێکدایە، پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و بەریتانیا بەرامبەر بە ئێران گرژی زۆری بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی بەریتانی گرژی زۆری تێکەوتووە.

SKY News

H.J