رێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و توركیا %90ی كوردی سووریا ئاواره ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵێكی خانه‌نشینی سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا ده‌بێته هۆی ئاواره‌بوونی %90ی كورده‌كان.
توركیا و ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتوون، ناوچه‌یه‌كی داماڵراو له هێزه كوردییه‌كانی نه‌یاری توركیا به قوڵایی 30 تا 40 كیلۆمه‌تر له باكووری سووریا درووست بكه‌ن.
توركیا، هه‌ریه‌ك له هه‌سه‌ده و په‌یه‌ده و یه‌په‌گه به درێژكراوه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان له قه‌ڵه‌مده‌دات و به رێكخراوی تیرۆریستی ناویان ده‌بات.
سه‌ره‌ڕای هاوكارییه‌كانی بۆ هه‌سه‌ده و یه‌په‌گه، ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ توركیا رێككه‌وتووه بۆ درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام و پاشه‌كشێ پێكردنی ئه‌و هێزانه بۆ ئه‌وه‌ی له سنووری توركیا دوور بكه‌ونه‌وه.
جۆزێف ڤۆتێل، سه‌رۆكی پێشووی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، دژایه‌تی خۆی بۆ زاڵبوونی توركیا به‌سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی باكووری سووریا ده‌ربڕی.
ڤۆتێل له وتارێكدا كه سایتی "ناشناڵ ئینترست" بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند، ناوچه‌ی ئارامی ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیا كێشه‌ی زۆر بۆ هه‌موو لایه‌ك درووست ده‌كات.
گوتیشی: ئه‌و ناوچه ئارامه به قوڵایی 30 تا 40 كیلۆمه‌تر ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێته هۆی ئاواره بوونی %90ی دانیشتوانی كوردی ناوچه‌كه و ره‌وشی مرۆیی خراپتر ده‌كات و ژینگه‌یه‌كی دیكه بۆ ململانێكان ده‌هێنێته ئاراوه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ئ.ر