ميدياى ئه‌مريكا: كيم حه‌شرى به تره‌مپ كردووه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئه‌مريكا، بڵاويانكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ى نێوان (كيم) و (تره‌مپ)دا، سه‌رۆكى كۆرياى باكوور، سه‌رۆكى ئه‌مريكاى فريوداوه.
رۆژنامه‌ى (واشنتۆن پۆست)، بڵاويكردووه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه لوتكه‌ييه‌كه‌ى (كيم) و (تره‌مپ) به تابڵۆيه‌كى جوان نه‌ده‌چوو.
رۆژنامه‌نووسێكى ئه‌و ده‌زگايه نووسيويه‌تى: "ئه‌و تابڵۆ جوانه، (كيم) پێويستى پێى بوو بۆ ئه‌وه‌ى شه‌رعيه‌تى خۆى به‌هێز بكات. (تره‌مپ)يش له پێناو متمانه‌كردن به خۆى به‌كارى هێنا".
نووسه‌رێكى ديكه‌ى رۆژنامه‌كه، پێى وايه "ده‌قى رێككه‌وتنى نێوان (كيم) و (تره‌مپ) هيچ ده‌ستبه‌ردارييه‌كى ئه‌وتۆى تێدا نييه بۆ خاڵيكردنى نيمچه دوورگه‌ى كۆرياى باكوور له چه‌كى ناووكى".
ئه‌وه‌شى وتووه: "رێككه‌وتنه‌كه‌ى (كيم) و (تره‌مپ) ماناى به‌رده‌واميدانه به دانووستانه‌كان له پێناو دانووستانى زياتر".
هه‌روه‌ها (ئيڤيد ئێكس) له رۆژنامه‌ى (The Daily Best) نووسيويه‌تى: "رێككه‌وتنى سنگاپووره هيچ پابه‌ندييه‌ك ناخاته ئه‌ستۆى (كيم جونگ ئون) بۆ ده‌ستبه‌رداربوونى ته‌واوه‌تى له چه‌كى ناووكى" و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه (كيم) "له سه‌رووى زيره‌كى (تره‌مپ)ه‌وه‌يه".
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه باسى له‌وه‌شكردووه، "ئه‌گه‌رچى (كيم) ناوه‌ندى تاقيكردنه‌وه ناووكييه‌كانى له‌ناوبرد، به‌ڵام ده‌توانێت له هه‌ر كاتێكدا بيه‌وێت په‌ره به چه‌كى ناووكى بدات".
له رۆژنامه‌ى (The New York Times)، (نيكوڵاس كريستۆڤ)، وتارێكى نووسيوه، تێيدا باس له‌وه كراوه، (تره‌مپ) سازشى زۆرى بۆ (كيم) كردووه. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا (كيم) شتێكى ئه‌وتۆى نه‌داوه به ده‌سته‌وه. گرنگترين سازشى (تره‌مپ)يش ئه‌وه‌يه كه مانۆڕ و مه‌شقه هاوبه‌شه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆرياى باشوور راگرتووه".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌رۆكى ئه‌مريكا، به‌و رێككه‌وتنه‌ى "دانى ناوه به كۆرياى باكوور وه‌ك هێزێكى هاوتاى ئه‌مريكا. هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌رى ئه‌منى داوه‌تێ ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى (كيم) به ساده‌يى رايگه‌ياندووه، وڵاته‌كه‌ى پابه‌ند ده‌بێت به داماڵينى چه‌ك له نيمچه دوورگه‌ى كۆريادا، ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستێكه كۆرياى باكوور له (1992)ه‌وه بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات".
(كريستۆڤ)، ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، "به‌ياننامه هاوبه‌شه‌كه‌ى (كيم) و (تره‌مپ) خاڵييه له هه‌ڵپه‌ساردنى پرۆگرامى پلۆتۆنيۆم و يۆرانيۆمى كۆرياى باكوور، هيچ باسێكى له باره‌ى له‌ناوبردنى مووشه‌كه كيشوه‌ربڕه‌كان تێدا نييه، هيچ باسێك له گه‌ڕانه‌وه‌ى پشكێنه‌ران نه‌كراوه، ته‌نانه‌ت به‌ڵێنێكى راشكاويش سه‌باره‌ت به راگرتنى تاقيكردنه‌وه ناووكييه‌كان نه‌دراوه".
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه به‌و ئه‌نجامه‌ش گه‌يشتووه، كه (كيم)، سه‌رۆكى ئه‌مريكا (دۆناڵد تره‌مپ)ى له گۆشه‌يه‌كدا قه‌تيسكردووه و حه‌شرى پێكردووه، مه‌ترسييه‌كه‌ش ئه‌وه‌يه (تره‌مپ) د‌رك به‌و راستييه ناكات".
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر