ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر میلیشیاكان هۆشداریی توند ده‌داته عێراق
K24 - هه‌ولێر:
له سه‌ردانه له ناكاوه‌كه‌یدا بۆ عێراق، مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به روونی به به‌رپرسانی باڵای به‌غدای رایگه‌یاندووه، كۆنتڕۆڵی گرووپه میلیشیاكان بكه‌ن، كه له ئێرانه‌وه نزیكن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كردووه، ئه‌و گرووپانه سه‌كۆی مووشه‌كیی له نزیك بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق جێگیر ده‌كه‌ن.
ئاژانسه‌كه له زاری دوو به‌رپرسی باڵای ئه‌منی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پۆ‌مپێیۆ له سه‌ردانه‌كه‌یدا به روونی رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر عێراق گرووپه‌كان نه‌خاته ژێر كۆنتڕۆڵ، ئه‌وان خۆیان به زه‌بری هێز وه‌ڵامیان بۆ میلیشیاكان ده‌بێت.
به هۆی ئاڵۆزبوونی زیاتری نێوان واشنتن و تاران، عێراق خۆی وه‌ك دراوسێیه‌كی تێوه‌گلاوی ئێران له‌و ململانێیه‌دا ده‌بینێته‌وه، به‌تایبه‌تیش كاریگه‌رییه‌كانی ئێران له وڵات زیاتر بوونه، ئه‌مه‌ریكاش ئه‌وه‌ی به‌دڵ نییه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سه‌ربازیش به رۆیته‌رزی گوتووه: "په‌یامی به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كان روون بوو، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت گه‌ره‌نتیی راگرتنی هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپه میلیشیاییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان وه‌ربگرن".
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت: "ئه‌وان گوتیان ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكی عێراق هێرشی بكرێته سه‌ر، ئه‌وكاته خۆیان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه و هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ به‌غدا، وه‌ڵامیان ده‌بێت".
ئه‌گه‌رچی پۆ‌مپێیۆ دوای سه‌ردانه له ناكاوه‌كه هیچ لێدوانێكی له باره‌ی ناوڕۆك و ورده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌كان نه‌دا، به‌ڵام گوتی: "نامانه‌وێت هیچ كه‌سێك ده‌ست له كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه (عێراق) وه‌ربدات و له‌سه‌ر خاكی ئه‌و وڵاته هێرش بكاته سه‌ر وڵاتانی دیكه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاوازی ئه‌منیی عێراقیش دووپات له ناوه‌ڕۆك و ورده‌كارییه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی پۆ‌مپێیۆ ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "به گوێره‌ی ئه‌و ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان خستوویانه‌ته‌ڕوو، هه‌ندێك له گرووپه میلیشیاییه‌كان دووباره گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌ندێك شوێنی گومان‌لێكراو، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به هه‌نگاوی بێزاركه‌ر وه‌سفی ده‌كه‌ن".
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت: "پۆ‌مپێیۆ به به‌رپرسانی عێراقی گرتووه، هه‌ر هێرشێك له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌وه بكرێته سه‌ریان، ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و به زه‌بری هێز وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه".
لای خۆیه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاندووه، وه‌كو حكوومه‌ت هیچ جموجۆڵێكی گوماناویان تێبینی نه‌كردووه، كه بووبێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك و گوتی: "ئه‌وه‌مان بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان روون كرده‌وه، حكوومه‌ت ئه‌ركی خۆی بۆ پاراستنی هه‌موو لایه‌ك جێبه‌جێ ده‌كات".
ئ. م