ھاووڵاتیەك چیرۆكی دەست بڕینەوەی لەلایەن داعش دەگێڕێتەوە

50 ھەزار دینار بوو بە ھۆكاری كەمئەندامبوونی
kurdistan24.net

K24 - شێخان

فەتحی خەڵکی شاری مووسڵە، دوای ئەوەی لەلایەن چەكدارانی داعش دەستی بڕایەوە، توانی خۆیی و خێزانەكەی لە ژێر دەسەڵاتی داعش خۆیان رزگار بكەن، ئێستا ئەوان لە كەمپی نێرگزلی لە سنووری قەزای شێخانی پارێزگای دھۆك نیشتەجێن، فەتحی چیرۆكی دەست بڕینەوەی لەلایەن چەكدارانی داعش دەگێڕێتەوە و دەڵێ"ھەژاری و نەداری ناچاری كردم 50 ھەزار دینار لە دراوسێیەكم قەرز بكەم، بەڵام لەوكاتەی داوای لێكردم بیدەمەوە پارەم نەبوو، ئەویش لای داعش سكاڵای لەسەر تۆمار كردم" دادگای داعش سزایەكی نامرۆڤانەی بەسەردا سەپاندووە و دەستی بڕیوەتەوە.