ئازاد جندیانی پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی ده‌كات

"جێگه‌ی ئومێد و متمانه‌ی، چاوه‌ڕوانی زۆرمان لێته‌"

K24 - هه‌ولێر:

ئازاد جندیانی، سیاسه‌تڤانی دیاری كورد، پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی ده‌كات، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.

ئازاد جندیانی له‌ په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یدا، رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ هه‌موو توانای خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، له‌ خزمه‌تدا ده‌بن به‌و ئاراسته‌ و ره‌وته‌ سیاسییه‌ی كه‌ سه‌رۆك بارزانی دایڕشتووه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دڵنیاین لە درێژەی نزیك بە چوارساڵی داهاتووی حوکمڕانی بەڕێزتدا ئەو متمانەیە بەبەڕێزتان هەیە روو لە زیادبوون و هەڵکشان ئەبێ".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی ئازاد جندیانی:

"برای بەڕێزم کاك مسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

بەسڵاوێکی گەرمەوە، لەدڵەوە بەناوی خۆم و براو خوشك و خێزانەکەم وکوڕەکەم وکچەکانم و بەناوی کەسوکاری تری بنەماڵەی وهاب ئاغاوە، پیرۆزبایی خۆمانت پێشکێش ئەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنتان و دەستبەکاربونتان لەم پۆستە گرنگەدا، کە زۆرینەی هاووڵاتیان دڵیان خۆشە بە وەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن بەڕێزتانەوەو هاوکات زۆر ئەبیسین و ئاگادارین کە  ئومێدی زۆریان لەسەر تواناو شیانەکان وکەسایەتی بەڕێزت هەڵچنیوەو هاوکات متمانەیەکی زۆریان پێتە.

هیوادارین ودڵنیاشین کە لە درێژەی نزیك بە چوارساڵی داهاتووی حوکمڕانی بەڕێزتدا ئەو متمانەیە بەبەڕێزتان هەیە روو لە زیادبوون و هەڵکشان ئەبێ.

ئێمەش بەو توانا متەوازعەی خۆم و بنەماڵەکەمان لەخزمەت دا ئەبین و بەپێی ئەو ئاراستە و رەوتە سیاسیەی کوردایەتی کە جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی دایڕشتووە، هەموومان لەسەری ئەڕۆین.

هیواخوازین کە وەك ئەرکەکانی پێشووترت ئەم ئەرکە تازەیەشتان قۆناخێکی وەرچەرخێن لە دەوڵەتداری کوردستاندا بنەخشێنێ.

سەرکەوتن بۆ ئێوەو شانازیش بۆ هەموومان.

براتان

ئازاد جندیانی

11/7/2019

هەولێر"