كوردێك لەسەر ئەردۆغان 12 ساڵ زیندانی دەكرێت
K24 - ھەولێر
ھاووڵاتییەكی باكووری كوردستان بە تۆمەتی بێڕێزیكردن بە ئەردۆغان، بە 12 ساڵ زیندانیكردن سزا درا.
بەگوێرەی ئاژانسی مۆزۆپۆتامیا، ھاووڵاتییەكی خەڵكی شاری وانی باكووری كوردستان بە ناوی، بورھان بۆراك، لەبەر 7 بڵاوكراوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لە ساڵی 2014، دادگایی كرا و لە ئەنجامدا دادگای وان ئەو ھاووڵاتییە كوردەی بە تۆمەتی بێڕێزیكردن بە ئەردۆغان، بە 12 ساڵ زیندانیكردن سزا دا.
ھ.م