ئەمەریکا پشتیوانی لە هەوڵەکانی چاکسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەكات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی، له مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێگه‌یشت.
به گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 23/7/2019 مایک پۆ‌مپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کرد.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە سەرەتادا دووبارە پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیران کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان خواست و دووپاتی لە گرنگی پەیوەندی دۆستانەی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە و ئاماژەشی بەوەدا کە حکوومەتی ئەمەریکا پشتیوانی لە هەوڵەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بەتایبەتی لە بواری ئەنجامدانی چاکسازی ئابووری.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، خۆشحاڵی خۆشی بەرامبەر سەردانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نیشاندا و گوتی: "ویلایه‌تە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هانی هەردوولا دەدات بۆ ئەوەی لە رێگەی گفتوگۆوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن".
سەرۆکوەزیران وێڕای سوپاسکردنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، جەختی لەوە کردەوە، چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا پێویستە بە شێوەیەک بێت کە ماف و ئەرکی هەموو لایەك لەبەرچاو بگیڕێت. هەروەها باس لە گرنگیی بەردەوامبوونی یارمەتییەکان بۆ هێزی پێشمەرگە کرا .
ئ. م