عالیه نسه‌یف: كارەساتی راستەقینە لە وەزارەتی كارەبا روودەدات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، عالییە نسەیف، لە بەیاننامەیەكیدا رایگەیاند، سەرجەم لایەنەكانی چاودێری دەبێت رێگربن لەوەی وەزارەتی كارەبا ھیچ گرێبەستێكی نوێ واژوو بكات.
نسه‌یف گوتیشی: ئەوەی ئێستا لە وەزارەتی كارەبادا روودەدات، بە كارەساتێكی راستەقینە لە ھەمبەر دارایی گشتی وڵات دادەنرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارە وەزیری كارەبا كۆبوونەوەیەك لەگەڵ لیژنەیەكی تایبەت بە گرێبەستەكان ئەنجامبدات و لە كۆبوونەوەكەدا 6 گرێبەست تاوتوێ دەكرێن كە گرنگترینیان تایبەتە بە یەكەكانی سیمنسی ئەڵمانی.
لە ماوەی رابردوودا پەرلەمانتاران لە وەزارەتی كارەبادا ھەوڵی چەند بەرپرسێكیان ئاشكراكرد، كه سه‌رقاڵی واژووكردنی گرێبه‌ستی نایاسای بوون.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران داواشیكرد، گه‌نده‌ڵكارانی وه‌زاره‌تی كاره‌با رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه بكرێنه‌وه.