به‌ریتانیا: كه‌شتییه نه‌وتییه‌كه‌ی ئێران به‌ره‌و سووریا ده‌ڕوات
K24 – هه‌ولێر:
حكوومه‌تی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، ئێران ئه‌و نه‌وته‌ی له كه‌شتی ئادریان داریا-1 باری كردبوو‌و، به‌ره‌و سووریای ده‌بات.
كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی ناسراو به ئادریان داریا-1 پێشتر بۆ ماوه‌یه‌ك له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی جه‌به‌ل تارقه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو.
هێزه‌كانی سه‌ر به هێزی ده‌ریاوانی به‌ریتانیا له 4ی ته‌مموزی رابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌دا گرتبوو، به پاساوی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌شتییه ئێرانییه ده‌یه‌وێت سزاكانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر سووریا پێشێل بكات.
له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی رابردوودا، ده‌سه‌ڵاتدارانی جه‌به‌ل تاریق، كه‌شتییه‌كه‌یان ئازاد كرد.
ئه‌و كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره بڕی دوو ملیۆن و 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئێرانی تێدایه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، ئاشكرایه ئێران سزاكان پێشێل ده‌كات و نه‌وت ره‌وانه‌ی سووریا ده‌كات.
به‌ریتانیا باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێرانی له له‌نده‌ن بانگ كردووه و پێی راگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی ئه‌و پرسه ده‌باته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر