ته‌قینه‌وه‌یه‌ك هێزه‌كانی رووسیای له سووریا كرده ئامانج
K24 - هه‌ولێر:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له پارێزگای ده‌رعا هێزێكی پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا ده‌كاته ئامانج و مۆسكۆش رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی توركیا، جموجۆڵه‌كانی داعش زیادیانكردووه.
ليوا ئه‌لێكسی باكین، سه‌رۆكی ناوه‌ندی ئاشته‌وایی رووسی، رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ، بۆمبێكی چێندراوی ده‌ستكرد به كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی پۆلیسی سه‌ربازی له پارێزگای ده‌رعا ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ قوربانییه‌كی نه‌بووه.
ئه‌مڕۆش ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا نیگه‌رانی خۆی له ره‌وشه‌كه نیشاندا و رایگه‌یاند، گومانی هه‌یه توركیا بتوانێت ره‌وشه‌كه كۆنتڕۆڵ بكات، به‌تایبه‌تیش كه ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كدارانی داعش له به‌ندیخانه‌كانی ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده دان.
هێرشه‌كانی توركیا، له ژێر ناوی ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" رۆژی 9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 ده‌ستیپێكرد، سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام توركیا هێرشه‌كانی رانه‌گرتووه.
ئ. م