پاش كه‌مێكی دیكه ماراسۆنی بایسكیلسواری نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
كه‌مێكی دیكه ماراسۆنی بایسكلسواری (راید ئۆن) بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مه‌ودای پێشبڕكێیه‌كه بۆ ماوه‌ی حه‌وت كیلۆمه‌تره له شه‌قامی 40 مه‌تری به‌ره‌و پاركی شار و به‌رده‌م قه‌ڵا ده‌بێت، له پێشبڕكێیه‌كه‌دا زیاتر له 500 بایسكلسواری كوڕ و كچ به‌شداری ده‌كه‌ن و گرنگترین ئامانج به كلتوركردنی لێخوڕینی بایسكله له كوردستان.
ئه‌م پێشبڕكێیه‌ش رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌ی ئای ئۆ ئێم سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 ده‌بێت.
باسكلسوارە كور كچەكان لە چەند رۆژی رابردوو ناویان تۆمار كردووه و پێداویستەكانی پێشبركێیه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
مەبەست لەم چالاكیە گەیاندی چەند پەیامەكە لەسەرووی ھەمووان بە كلتوركردنی باسكلسوارییە بە تایبەت لە لایان ئافرەتان ھەر بۆیە ژمارەیەكی دیاركراوی ئەم باسكیلانە بێبەرامبەر بە ئافرەتانی به‌شداربوو دراوه.
پێشبینی ده‌كرێت بەشداریكردنی ئافرەتان لە پێشبركێیە به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌به‌راوردی ساڵی رابردوو زیاتر بێت، لە كۆی ئەم 500 كەسەی كە تا ئێستا ناویان تۆمار كردوە زۆرینەیان ئافرەتن.
ئه‌مڕۆ ھەینی لە كاتژمێر 2:00ـی دوای نیوەرۆ بە بەشداری سەدان باسكیلسوار بە سپۆنسەری میدیای كوردستان24 پێشبڕكێیه‌كه ده‌ستپێده‌كات.