ئێران لەگەڵ بەفەرمیکردنی مەرزەکانی شوشمێ و پشتەیە

مەرزەکانی شۆشمێ و پشتە لە سنووری هەڵەبجە دەکرێنە فەرمی
kurdistan24.net

K24 - ھەڵەبجە

بڕیارە دوو مەرزی دیکە لە پارێزگای ھەڵەبجە بکرێنە فەرمی، تاوەکو ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری زیاتر لەم ناوچەیە ھەبێت سەرجەم رێکارەکان کۆتایی پێھاتووە و چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی لایەنی پەیوەندیداری عێراق ماوە تا کۆتایی بەکارەکان بھێنرێت.

ھەریەک لە مەرزەکانی شۆشمێ و پشتە وەک مەرزی بازرگانی و گەشتیاری لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە بڕیارە بکرێنە مەرزی فەرمی و سەرجەم رێکارەیاساییەکان کۆتایی پێھاتووە و چەند رۆژێک لەمەوبەر بە فەرمی لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە رەزامەندی کردنەوەی مەرزەکان دراوە، بازرگانەکانی سنووری ھەڵەبجەش کردنەوەی مەرزەکان  بە ھەنگاوێکی باش دەزانن بۆ پارێزگای ھەڵەبجە و بازرگانەکانی کوردستان.

جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە رایدەگەیەنێت، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا ھەردوو لایەنی عێراقی و ئێرانی کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش لەسەر ئەو پرسە ئەنجام بدەن، چونکە بڕیاری کۆتایی لە دەسەڵاتی ھەردوو حکوومەتی عێراقی و ئێرانیدایە.