سه‌ربازگه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له باشووری كه‌ركووك بۆردومانكرا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی ئاشكرای ده‌كات، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 19ی ته‌ممووزی 2019، سه‌ربازگه‌ی شوهه‌دا له ناحیه‌ی ئامرلی، له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه دووجار بۆردومانكراوه و به‌و هۆیه‌وه كەسێك كوژراوە و دووی دیكەش برینداربوونە.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، تا ئێستا نازانرێت بۆردومانه‌كه كێ ئه‌نجامی داوه و سه‌رچاوه‌كه‌ی دیار نییه.
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه بۆردومانه‌كه كۆگایه‌كی مووشه‌كی بالیستی كردووه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له عێراق بۆردومانه‌كه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووە، كه باره‌گاكانی كه‌تائبیی حزبوڵڵا لە باشووری كه‌ركووك كراوه‌ته ئامانج.
پێشتر ئیسرائیل چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، پێگه‌كانی ئێران له‌ناوخۆی عێراقیش ده‌كاته ئامانج، به‌ڵام تا هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رنه‌كردووه و به‌رپرسیارێتی خۆی رانه‌گه‌یاندووه.
ناحیه‌ی ئامرلی، دانیشتووانه‌كانی له پێكهاته شیعه‌ئایینزان و سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددینه و ده‌كه‌وێته باشووری كه‌ركووك.
ئ. م