ئهنقهره: له رۆژههڵاتی دهریای ناوهڕاست قسهی كۆتایی بۆ ئێمهیه
K24 – ههولێر:
حكومهتی توركیا رایگەیاند رێگری لە هەر وڵاتێک دەکات پڕۆسەی گەڕان بە دوای نەوت گاز بکات لەو ناوچانەی سەر بە تورکیان لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست. لەبەرامبەردا رۆما داوای لە یەکێتی ئەوروپا كرد هەڵوێستی هەبێت لەو پێشێلکاریانەی ئەنقەرە ئەنجامی دەدات.
مەولوود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، هیچ وڵاتێک بۆی نییە بێ رەزامەندی ئێمە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست چالاکی هەبێت و بە دوای نەوت بگەڕێت.
چاوشئۆغلو گووتیشی: تورکیا پڕۆسەی هەر وڵاتێک پەک دەخات ئەگەر بیەوێت لەو ناوچانە بە دوای نەوتدا بگەڕێت، ئامادەیی تورکیاشی پیشاندا لەگەڵ یۆنان کۆبێتەوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوانیان.
وەزیری دەرهوەی تورکیا ئهوهشی گوت: "لەگەڵ دڵەڕاوکێکان نین، بەڵام بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەتوانین مافی هەردوو لایەن بپارێزین".
ئەمە لە کاتێکدایە، دوای دۆزینەوەی بڕێکی زۆر لە گازی سروشتی، دڵەڕاوكێکان بەهۆی کێشەی سنوورە ئاوییەکان لە نێوان وڵاتانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە هەڵکشاندایە.