زانكۆلاین كارا ده‌كرێت و پلانی خوێندنی ئه‌مساڵ راگه‌یه‌ندرا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌مڕۆوه تا 10 رۆژی دیكه زانكۆلاین كارا ده‌كرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه حكوومی و ئه‌هلییه‌كان.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ورده‌كای پلانی خوێندنی ئه‌مساڵی له زانكۆ و په‌یمانگه حكوومی و ئه‌هلییه‌كان راگه‌یاند و ئاشكراشیكرد، پلانیان هه‌یه كرێی خوێندنی پارالێل و زانكۆ و په‌یمانگه ئه‌هلییه‌كان كه‌مبكرێته‌وه.
له كۆنگره‌كه‌دا، خه‌تاب شێخانی به‌ڕێو‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارايی گوتی: ئه‌مڕۆ كاتژمێر (05:00)ی ئێواره له رێی سایتی زانكۆلاینه‌وه ده‌رچووانی 12ی ئاماده‌یی ده‌توانن داواكاری بۆ وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن و له زانكۆ ئه‌هلییه‌كانیش له زانكۆكان فۆرم دابه‌ش ده‌كرێت و فۆرمه‌كه‌ی له رێی سیستمێكی ئۆنلاینه‌وه له لایه‌ن زانكۆكه‌وه پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت ده‌كرێت.
گوتیشی: له ئه‌مڕۆوه تا كاتژمێر (12:00)ه 20ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2019 واته 10 رۆژی رێك زانكۆلاین كارا ده‌بێت.
له باره‌ی پلانی وه‌رگرتنیشه‌وه گوتی: له زانكۆ حكومییه‌كان خوێندنی گشتی 24 هه‌زار و 784 كورسی خوێندن ده‌سته‌به‌ر كراوه. خوێندنی پارالێلیش 10 هه‌زار و 514 كورسی خوێندن و پلانی خوێندنی ئێوارانیش بریتییه له 11 هه‌زار و 577 كورسی خوێندن و به گشتیی 46 هه‌زار و 875 كورسی خوێندن له زانكۆ حكوومییه‌كان دابین كراوه. له زانكۆ ئه‌هلییه‌كانیش 23 هه‌زار و 714 كورسی خوێندن دابین كراوون و كۆی پلانی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ له زانكۆ حكوومی و تایبه‌ته‌كان بریتییه له 70 هه‌زار و 589 كورسی خوێندن و دابین كراوون بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچووان.
له باره‌ی ده‌رچووانیشه‌وه گوتی: له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه پێمان گه‌یشتووه كه 51 هه‌زار و 933 ده‌رچوو هه‌بووه. 36 هه‌زار و 350 هه‌زار ده‌رچوو له لقی زانستیین و 15 هه‌زار و 583 ده‌رچوو له لقی وێژه‌یین. كه‌واته بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ئه‌گه‌ر حسابی كورسی دابین كرا‌و بكه‌ین و به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ده‌رچووان، واته ژماره‌ی كورسی زیاتره له ژماره‌ی ده‌رچووان و ئه‌گه‌ر دابه‌شبوونی ژماره‌ی ده‌رچووان به رێكوپێكی بكرێت، ئه‌وا كورسی زیاده‌مان هه‌یه بۆ ده‌رچووان.
له باره‌ی كرێی خوێندنیشه‌وه، خه‌تاب شێخانی گوتی: وه‌زاره‌ت پلانی هه‌یه كرێی خوێندن له خوێندنی پارالێل و ئێواران و تایبه‌ت كه‌مبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش له خاڵی 13ی كارنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و تێیدا باس له كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندن كراوه.
خه‌تاب شێخانی رێنوێنی ده‌رچووانیشی كرد، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم ده‌توانن سه‌ردانی به‌شی تۆماری زانكۆ حكوومییه‌كان بكه‌ن و پشت به سه‌نته‌ر و رێكخراوه‌كانی قوتابیان و خوێندكاران نه‌به‌ستن كه به پاره یان به خۆڕایی فۆرم پڕ ده‌كه‌نه‌وه.
له رێی ئه‌م به‌سته‌ره‌وه فۆرمی وه‌رگرتن بۆ زانكۆ و په‌یمانگه حكوومی و ئه‌هلییه‌كان پڕ بكه‌ره‌وه.
ئ.ر
نوێكراوه‌ته‌وه