ئه‌وه‌ى نهتبينیوه له شێخى مه‌غريبى بــیبينه
K24- هه‌ولێر
شێخێك له مه‌غريب ده‌ركه‌وتووه، به‌جۆرێك له‌رێگه‌ى دهستهكانييهوه چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى ده‌كات (وه‌ك خۆى بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات)، زۆرێك له پزيشكان و شێخ و مامۆستايانى ئايينى ئه‌و وڵاته‌ش بهخورافياتى ده‌زانن و ده‌ڵێن ئه‌مه دووره له راستى و نه‌خۆش به‌مشێوه‌يه چاره‌سه‌ر ناكرێت.
مه‌كى تورابى، ناسراو به (شه‌ريف ئهلسوخيرات) له ههڤپهيڤينێكى بۆ راديۆى بلوسى مه‌غريبى، گوتى: من زۆرێك له كه‌سايه‌تييه نێو ده‌وڵه‌تييه‌كان بانگيان كردووم بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ريان بكه‌م، به‌تايبه‌تى پاشاى پێشووى سعووديه، عه‌بدوڵڵاى كوڕى عه‌بدولعه‌زيز، هه‌روه‌ها سه‌رۆكى پێشووى ئێران، ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ليبيا موعه‌ممه‌ر قه‌زافى و چه‌ندين كه‌سايه‌تى ديكه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كارهيدا هيچ شتێك وه‌رناگرێت، به‌تايبه‌تى ئه‌و له خزمه‌تى خه‌ڵكى كه‌م ده‌رامه‌ت و ههژارهكاندايه.
ئه‌و كاره‌ى شێخ مه‌كى، زۆرێك له پزيشكانى پسپۆر ره‌تيانكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و جۆره كارانه و شێوازه چاره‌سه‌رييه، هيچ بنه‌مايه‌كى زانستى هه‌بێت و جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى شێخى مه‌غريبى ده‌يكات، دووره له راستى.
سه‌ره‌ڕاى ره‌خنه و بۆچوونى پزيشكان و نه‌گونجاوى شێوازه‌كه‌ى شێخى مه‌غريبى له‌گه‌ڵ زانستى نوێى پزيشكى، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه زۆرينه‌ى ئه‌وانه‌ى سه‌ردانى ئه‌و شێخه ده‌كه‌ن، هاووڵاتى ئهوروپايين و به‌شێكيشيان بڕوايان به ئاين و ئيسلام نييه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا رۆژانه به‌هه‌زاران هاووڵاتى ئه‌وروپايى نۆره‌ى بۆ ده‌گرن تاكو چاره‌سه‌ريان بۆ بكات.
ره‌فتاره‌كانى ئه‌و شێخه مه‌غريبيه له لايه‌ن زانايانى ئاينى ئيسلامه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه و به‌شێك له زانايان ئه‌ويان به ده‌جاڵ ناوبردووه و له رێگه‌ى ماڵپه‌ڕ و تۆڕه كۆمهڵايهتييهكانيشهوه چه‌ندين وتاريان له دژى نووسيوه و به كه‌سێكى گومڕا و فريودهريان له‌قه‌ڵه‌مداوه.
ئه‌وه‌ى زۆرتر گومانى له‌سه‌ر كاره‌كانى ئه‌و شێخه درووستكردووه، ئه‌وه‌يه كه پێچه‌وانه‌ى ياسا و نه‌ريته ئاينييه‌كان، ده‌ست بۆ سينگى ژنان ده‌بات و دهستخشاندنى به سينگى ژنان به يه‌كێك له شێوازه سه‌ره‌كييه‌كانى چاره‌سه‌ر ده‌زانێت و دهستيش له ژێر جله‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنێت. ئه‌مه‌ش له ئايينى ئيسلام‌دا ريگه پێدراو نييه، پياوێك ئه‌م جۆره كارانه بكات.
له‌م ڤيديۆيه‌دا زۆرتر له باره‌ى ئه‌و شێخه مهغريبيهوه ببينه..