ئه‌ردوغان رووداوى ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێر ئیدانه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌و هێرشه‌ی ئیدانه كرد، كه ئه‌مڕۆ كرایه سه‌ر كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر.
ئه‌ردوغان كه ئه‌و رووداوه‌ی به كارێكی "چه‌په‌ڵ" وه‌سفی كرد، گوتی: له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه به زووترین كات بدۆزینه‌وه.
ئه‌مڕۆ له یه‌كێك له رێستورانته‌كانی شاری هه‌ولێر هێرش كرایه كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌رێمی كوردستان و له ئه‌نجامدا كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه گیانی له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له باره‌ی رووداوی ته‌قه‌كردن و گیانله‌ده‌ستدانی كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌یان له هه‌ولێر، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رووداوه‌كه‌ی به "ره‌تكراوه" وه‌سفكردووه و رایگه‌یاندووه، كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌ی ئێمه له هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی به‌دواداچوونی رووداوه‌كه‌ن.
دوای هێرشه‌كه‌ش ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئەمڕۆ لە رێستورانتێکی شاری هەولێر رووداوێکی تەقە کردن روویدا کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لە دەستدانی کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و هاووڵاتیەک و برینداربوونی یەکێکی دیکەش".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "ئێمە لە کاتێکدا ئەم رووداوە بە تووندترین شێوە شەرمەزار دەکەین و هاوخەمی خۆشمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان دەردەبڕین. لەهەمانکاتدا هاووڵاتیانی هەولێر و بە تایبەتیش دیپلوماتکاران دڵنیا دەکەینەوە، کە رێگە نادەین دۆخی ئارام و ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدرێت. لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تاوانبارانیش بە سزای خۆیان دەگەن".
H.B