هۆكاری ده‌ستگیركردنی فه‌رمانده‌ی لیوای "ئه‌بو فه‌زڵی عه‌باس" ئاشكرا بوو
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/2/2019 ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانێتیی فه‌تح، هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌وس خه‌فاجی، فه‌رمانده‌ی لیوای ئه‌بو فه‌زڵی عه‌باسی ئاشكراكرد، كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا ده‌ستگیر كرابوو.
ئه‌سه‌دی ده‌ڵێت: "ئه‌وس خه‌فاجی به هۆی بوونی چه‌ندین باره‌گای رێگاپێنه‌دراو، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌ستگیر كراوه، كاتێك هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی چوون بۆ ئه‌و باره‌گایانه، ئه‌وس خه‌فاجی ره‌تی كردووه‌ته‌وه دابخرێن و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌ستگیر كراوه".
ده‌رباره‌ی ده‌رچوونی بڕیار بۆ داخستنی ئه‌و باره‌گایانه‌ش، كه ماوه‌ی 6 ساڵه كراونه‌ته‌وه، سه‌ركرده‌كه‌ی هاوپه‌یمانێتیی فه‌تح ده‌ڵێت: "پێشتر ئه‌و باره‌گایانه له‌ژێر ناوی ئاشته‌وایی نیشتمانی كرابوونه‌وه، ئه‌وكاته ئه‌وس خه‌فاجی راوێژكار بووه له ئاشته‌وایی نیشتمانی. به‌ڵام دواتر وه‌ك هێزی ئه‌بو فه‌زڵی عه‌باس به‌رده‌وام بووه، ئه‌وه‌ش هێزێكی نافه‌رمییه و سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی نییه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبیش بووایه، هه‌ر داده‌خرا، چونكه ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بڕیاری داوه هیچ باره‌گایه‌كی حه‌شد له‌ناو خه‌ڵكی سڤیل و شاره‌كاندا نه‌كرێنه‌وه، داخستنه‌كه‌شیان به‌هۆی ئه‌وه‌یه، كه فه‌رمی نین، نه‌ك هیچ هۆكارێكی دیكه".
رۆژی هه‌ینیی رابردوو، هۆزی خه‌فاجه، كه ئه‌وس خه‌فاجی سه‌ر به‌و هۆزه‌یه، "هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپاكردنی شۆڕشی میللیان كردبوو، ئه‌گه‌ر بێت‌و تا ماوه‌ی 24 كاتژمێر، فه‌رمانده‌ی لیوای ئه‌بو فه‌زڵی عه‌باس ئازاد نه‌كرێت".
له ڤیدیۆیه‌كدا یه‌كێك له شێخه‌كانی خه‌فاجه ده‌رده‌كه‌وێت، له‌ناو باره‌گای ئه‌و لیوایه‌ی كه حه‌شدی شه‌عبی دایخست، هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ده‌ڵێ"شۆڕش به‌رپا ده‌كه‌ین".