مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌

هه‌ڵوێستی كۆتایی یه‌كێتی ده‌خرێته‌ڕوو

K24 – سلێمانی:

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ سلێمانی بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆببێته‌وه‌.

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ سلێمانی، رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ كاتژمێر 11:00ی پێش نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات.

گوتیشی: بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، گفتوگۆ بکرێت لەبارەی رێككه‌وتنی سیاسی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان.

هه‌روه‌ها گوتی: پرسی پارێزگاری كه‌ركووك قسه‌ی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت و هه‌ڵوێستی كۆتایی یه‌كێتی له‌و رووه‌وه‌ بۆ رایگشتی و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌خرێته‌ڕوو. 

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی له‌ سلێمانی دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ بڕیار بوو دوێنێ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ولێر بكرێت، به‌ڵام دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ و شوێنه‌كه‌شی گواسترایه‌وه‌ بۆ سلێمانی.