كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه ریال مه‌درید؟
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، راپۆرتێكی شیكاری بۆ ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ریال مه‌درید بڵاو كردۆته‌وه و تێیدا سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كانی شیكردۆته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ماوریزیۆ ساری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس بۆ دوو یاری له‌سه‌ریه‌ك كریستیانۆی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانیشاند، به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌نگۆی رۆیشتنی كریستیانۆی له یوڤێنتۆس به‌دوای خۆیدا هێنا.
"ریال مه‌درید سه‌ركێشی به پاره‌ی خۆی ناكات"
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه راسته هانده‌رانی ریال مه‌درید 9 ساڵی شایانه‌یان له‌گه‌ڵ كریستیانۆ تێپه‌ڕ كرد، به‌ڵام ئێستا هیچ لایه‌ك خۆزگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ ناخوازن، به‌وپێیه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و یاریزانه به‌ره‌و هه‌ڵكشان رۆیشتووه، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماده نییه سه‌ركێشی به پاره‌ی خۆی بكات له پێناو یاریزانێكی سه‌رووی ته‌مه‌ن 34 ساڵ.
جیا له‌وه‌ش زینه‌دین زێدان نایه‌وێت به گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ پلانه‌كانی به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌یه‌وێت تیپێك سه‌رله‌نوێ به‌بێ كریستیانۆ له‌گه‌ڵ یوڤیچ، هازارد، ڤاڵڤێردی، رۆدریگۆ، ڤینیسیۆس و بێنزێما بنیاتبنێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ئاس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی ئێستا، نرخی كریستیانۆ له بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان دابه‌زێوه بۆ 50 تا 60 ملیۆن یۆرۆ.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2018 له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ یوڤێنتۆس گواسترایه‌وه، پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال له كۆی 438 یاری 450 گۆڵ و 131 ئاسیستی كردووه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤی له 57 یاری، 34 گۆڵ و 12 ئاسیستی تۆمار كردووه.