قوتابیانی پۆلی 12 بەهۆی "هەڵە و پرسیاری دەرەکی" خۆپیشاندان دەکەن

"پرسیارەکان لە دەرەوەی پرۆگرامەکانی خوێندبوون"

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ یەکشەممە 23/06/2019 لە چەند شار و شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان، بەهۆی بوونی هەڵە و پرسیاری دەرەکی لە ناو ئەزموونە گشتییەکان، قوتابیانی پۆلی 12 خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

لە شاری هەولێر، قوتابییەک بەدەم سووتانی کتێبەکانی گووتی: "وەزارەتی پەروەردە تەنها شەش نمرەمان دەداتێ لە 22 نمرە لە پای هەڵەکان. ئەم کتێبانە بۆیە دەسووتێنم چونکە سوودیان بۆ من نەبوو".

بەهۆی هەمان هۆکار، لە رانییە، قوتابیان گردبوونەوە و نیگەرانی خۆیان لە "بەفیڕۆدانی رەنجی چەند ساڵەیان" نیشاندا چونکە بە گووتەی خۆیان، پرسیارەکان لەناو پرۆگرامی خوێندن نەبوون.

قوتابیانی سەید سادقیش، چوونە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکە و داواکانیان پێشکەش کرد و داوای قەرەبوو دەکەن.

H.J