ئه‌مه‌ریكا: هیوادارین توركیا له چوارچێوه‌ی بنه‌ما دیموكراسییه‌كان گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی ره‌وشی كورد له باكوور وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان 24 ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، له به‌رامبه‌ر ئاڵوگۆڕی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردراون به كه‌سانی دیكه‌ی هه‌ڵنه‌بژێردراو، نیگه‌رانن.
مۆرگان ئۆرتاگۆس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له وه‌ڵامی پرسیاری لۆری میلرۆی، په‌یامنێری كوردستان 24 له واشنتن، دووپاتی له‌وه كرده‌وه، خوازیارن توركیا له چوارچێوه‌ی پابه‌ندییان به بنه‌ما دیموكراسییه‌كان ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر بكات.
ئۆرتاگۆش گوتیشی: "بە گشتی پێموایە، کە لە هەرشوێنێکی ئەم جیهانە بێت، بەردەوام جێی نیگەرانیە کە بەرپرسی هەڵبژێردراو بە بەرپرسی هەڵنەبژێردراو ئاڵوگۆڕ بکرێن، ئەوە بە روونیی جێی نیگەرانییە، خوازیارین ببینین تورکیا ئەو پرسە لە چوارچێوەی پابەندییەکانی ئەوان بۆ دێمۆکراسی کێشکە جارەسەر بکەن، بەدڵنیاییشەوە ئێمە پاڵپشتی دەکەین لە هەوڵی تورکیا لە نزیکبوونەوەی زیاتر لە کۆمەڵگە کوردییەکان".
ماوه‌ی سێ رۆژه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، بڕیاری لادانی سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی دیاربه‌كر، مێردین و وانی ده‌ركردووه، كه كوردن و سه‌ر به هه‌ده‌په‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا ناڕه‌زایی له زۆربه‌ی شاره‌كان به‌ڕێوه‌چووه.
ئ. م