"كۆتینهۆ له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لیڤه‌رپوول نزیك بۆته‌وه"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا لیڤه‌رپوول ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌ی خواستن كۆتینهۆ بۆ ریزه‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌شی ده‌بێت به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی ئه‌و یاریزانه له بارسێلۆنا بكڕێته‌وه.
رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه لیڤه‌رپوول له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی كۆتینهۆ شكستی به مانچێسته‌ر یونایتد هێناوه و به ته‌واوه‌تی له گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆتینهۆ نزیك بۆته‌وه.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: دوای ئه‌وه‌ی گریزمان به 120 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كردووه ده‌رفه‌تی كۆتینهۆ له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بارسێلۆنا به ته‌واوه‌تی لاواز بووه، بۆیه ئه‌و یاریزانه ده‌یه‌وێت بۆ لیڤه‌رپوول بگه‌ڕێته‌وه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری بكات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌ی خواستن كۆتینهۆ بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ بداته لیڤه‌رپوول، هه‌ڵبه‌ت له رێككه‌وتنه‌كه‌دا لیڤه‌رپوول سه‌ربه‌ست ده‌كات كه ده‌توانێت دوای ئه‌و 2 ساڵه به 88 ملیۆن پاوه‌ند كۆتینهۆ به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له یانه‌كه بهێڵێته‌وه.
كۆتینهۆی ته‌مه‌ن 27 ساڵ له یانه‌ی ڤاسكۆ دی گاما پێگه‌یشتووه، له 2008 له ده‌رگه‌ی یانه‌ی ئینته‌ر میلانه‌وه روویكرده خوله‌كانی ئه‌ورووپا، پاشان بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ ئیسپانیۆل كردووه، دواتر ئینته‌ر میلان 13 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و یاریزانه‌ی به لیڤه‌رپوول فرۆشت، یانه ئینگلیزییه‌كه‌ش دوای 5 ساڵ كۆتینهۆی به 145 ملیۆن یۆرۆ دایه بارسێلۆنا، به‌ڵام كۆتینهۆ له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه نه‌بۆته جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ئیداره و هانده‌رانی یانه‌كه، له كۆی 76 یاری 21 گۆڵ و 11 ئاسیستی بۆ بارسا كردووه.