بارەگای بارزانی پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی باکووری کوردستان کرد

سەرۆک بارزانی پەیامێکی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان کرد

K24 – هه‌ولێر:

بەهۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێ شەوی باکووری کوردستان و گیان لەدەستدانی 23 کەس و برینداربوونی سەدانی دیکە، بارەگای بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەکە کرد.

دەقی پایەمەکە:

بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە باكووری كوردستان و ناوچە كوردنشینەكانی توركیا ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوونە.

سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان بە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە ڕادەگەیێنین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین.

هیوادارین بە زووترین كات فریاگوزاری و هاوكاریی پێویست بە لێقەوماوانی ئەم ڕووداوە بگات.

H.J