ترەمپ پەیامێک ئاراستەی تاڵیبان دەکات

سەرۆکی ئەمەریکا لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەفغانستان پەیامێکی ئاراستەی تاڵیبان کرد

K24 – هه‌ولێر:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەشرەف غانی، سەرۆکی ئەفغانستان، پەیامێکی ئاراستەی چەکدارانی تاڵیبان کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی، ترەمپ رایگەیاندووە، هیچ گفتوگۆیەک مانادار نابێت ئەگەر تاڵیبان توندوتیژیەکانی کەم نەکاتەوە.

لە کۆبوونەوەی کە لە داڤۆس ئەنجامدراوە، سەرۆکی ئەمەریکا راشیگەیاندووە، کەمکردنەوەی توندوتیژییەکانی تاڵیبان بە شێوەیەکی یەکجاری گرنگی زۆری دانوستانەکان لەبارەی داهاتووی ئەفغانستان دەبێت.

ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، لە چەند مانگی رابردوو، بەرپرسانی ئەمەریکا و بزووتنەوەی تاڵیبان، بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی ئەفغانستان و توندوتیژی بەردەوام، کۆبوونەوە، بەڵام تاکو ئێستا رێککەوتنی تەواوەتی نەکراوە و تاڵیبان لە هێرشەکانی بەردەوامە.

Reuters