گەنجێك بە برینداری لە نزیك گەلی شێران دۆزرایەوە

لەگەڵ ھاوڕێكانی بۆ گەشت چووەتە ئەو دەڤەرە

K24 - ئامێدی

شیمال بەرچی، پەیامنێری كوردستان24 لە ئامێدی رایگەیاند: "گەنجێك بە برینداری لە نزیك سەیرانگەی گەلی شێران دۆزرایەوە".

گوتیشی: "ئەو گەنجە بەناوی عیماد عوسمان، تەمەن 22 ساڵ خەڵكی ھەولێرە، رۆژی ھەینی رابردوو لەگەڵ چوار ھاوڕێی بۆ گەشت ھاتوونەتە گەلی شێران، بەڵام لەوێ بێسەروشوێن بوو، ئەمڕۆ بە برینداری دۆزراوەتەوە".

سەرچاوەیەكی لە ناوچەكە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە كوردستان24ی گوت: "لەكاتی گەشتەیان لە گەلی شێران ئەو گەنجە لەسەر لە چیا كەوتووەتە خوارەوە، تائێستا بە برینداری لەژێردەستی گەریلاكانی پەكەكە و رادەستی كەسوكاری نەكراوەتەوە".