باشترین یاریزانی ئاسیا ده‌ستنیشان كرا
له هۆنگ كۆنگ خه‌ڵاته‌كانی ساڵانه‌ی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا به‌سه‌ر باشترینه‌كان دابه‌شكرا، ئه‌كره‌م عه‌فیفی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر به باشترین یاریزان دیاریكرا و سۆن هیونگ مینی یاریزانی تۆتێنهامیش به باشترین یاریزانی پیشه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی كیشوه‌ری ئاسیا ده‌سنیشانكرا.
له مه‌راسیمێكدا له هۆنك كۆنگ به ئاماده‌بوونی ئینفانتینۆی سه‌رۆكی فیفا خه‌ڵاته‌كانی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا به‌سه‌ر باشترینه‌كانی ساڵی 2019 دابه‌شكران.
ئه‌كره‌م عه‌فیف یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیای له ئاستی پیاوان پێبه‌خشرا، كه ئه‌م یاریزانه به‌هۆی به‌شداریكردنی له جامی كه‌نداو نه‌یتوانی ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه ببێت، به‌ڵام چاڤی هێرناندێز به نوێنه‌رایه‌تی یاریزانه‌كه خه‌لاته‌كه‌ی وه‌رگرت و دواتریش ئه‌كره‌م عه‌فیف له په‌یامێكی ڤیدیۆیی دڵخۆشی خۆی به بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه ده‌ربڕی، كه ئه‌م یاریزانه رۆڵێكی گه‌وره‌ی گێڕا له هاوكاریكردنی قه‌ته‌ر له بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی ئاسیا و له یاریی كۆتاییشدا گۆڵێكی تۆمار كرد، له‌گه‌ڵ یانه‌ی سه‌ددی قه‌ته‌ریش گه‌یشتنه قۆناخی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگی ئاسیا.
له ئاستی خانمانیشدا ساكی كوماگای خانمه یاریزانی ژاپۆنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیای له ئاستی خانمان پێبه‌خشرا، ئه‌م یاریزانه‌ی یانه‌ی لیۆنی فه‌ره‌نسی رۆڵێكی گه‌وره‌ی گێڕا له گه‌یاندنی هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن به جامی جیهانی خانمان.
خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری پیاویش بووه به‌شی چونگ جونگ یۆنگی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی خوار 20 ساڵانی كۆریای باشوور، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئاساكۆ تاكاكورای ژاپۆنی خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری له‌سه‌ر ئاستی خانمان به‌ده‌ستهێنا كه خۆی له مه‌راسیمه‌كه ئاماده‌نه‌بوو.
هه‌ر له‌م مه‌راسیمه‌دا سۆن هیونگ مینی كۆریای باشوور و یاریزانی تۆتێنهام خه‌ڵاتێكی تایبه‌تی وه‌كو باشترین یاریزانی پیشه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی كیشوه‌ری ئاسیا به‌ده‌ستهێنا.