عێراق و سعوودیە رێكدەكەون

شا سەلمان رەزامەندی دەربڕی

K24 - ھەولێر

شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، پاشای سعوودیە بڕیارێکی دەرکرد و تێیدا رەزامەندی دەربڕی لەسەر رێککەوتنێک لە نێوان سعوودیە و عێراق، بە مەبەستی هاندان و پارێزگاریکردن لە ئاڵووگۆڕی وەبەرهێنان.

دەقی بڕیارەکە لە رۆژنامەی فەرمی سعوودیە بڵاوکراوەتەوە، و کە چەندین بەند لەبارەی کاری بەڵێندەر و وەبەرهێنەر و وەبەرهێنەناکانی هەردوو لایەن لە خۆدەگرێت، ئامانجیش لێی پاراستنی مافی کارکردنی وەبەرهێنەرانە.

هەروەها لە بەندێکی دیکەی بڕیارەکە جەخت لە پابەندبوونی هەردوولایەن کراوەتەوە، بۆ بەگەڕ خستنی هێزی کاری ناوخۆ و دەستی کاری وڵاتەکە.

هاوکات لە بڕیارەکەدا هاتووە کە پێویستە هەردوو وڵات ئاسانکاری لە پێدانی ڤیزا و نیشتەجێبوون بۆ وەبەرهێنەر و بەڵێندەران بکەن.

ھ.م