رۆژنامه‌يه‌كى توركى: پوتن پێشنيازى بۆ تره‌مپ كردووه ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان له سووريا دووباره بكرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى خه‌به‌ر تورك، بڵاويكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى نێوان پوتن و تره‌مپدا، سه‌رۆكى رووسيا پێشنيازيكردووه، ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان له باكوورى سووريا دووباره بكرێـته‌وه.
دوێنێ له هلسنكى هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن و سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ كۆبوونه‌وه.
رۆژنامه توركييه‌كه له زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌ردوو سه‌رۆك له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌يان به وردى باسيان له‌وه نه‌كرد له باره‌ى سوورياوه له‌سه‌ر چى رێككه‌وتوون، به‌ڵام هه‌ردوولا ئاماژه‌يان به‌وه كرد، كه له باره‌ى قه‌يرانى سوورياوه گه‌يشتوونه‌ته كرانه‌وه‌يه‌ك.
سايتى (العربي الجديد)، بابه‌ته‌كه‌ى دووباره بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌رچاوه‌ى رۆژنامه‌كه، رايشيگه‌ياندووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تره‌مپ به‌وه ده‌ستيپێكردووه، كه بۆ پرسى سووريا گرنگه ناوچه‌يه‌كى ئارام له باكوورى سووريا دابمه‌زرێت.
له باره‌ى ئه‌و پێشنيازه‌ى تره‌مپه‌وه، پوتن باسى له پرسى كورد كردووه و ئه‌و نه‌خشه‌رێگه‌يه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، كه شاره‌زاى ناودارى رووسيا له ره‌وشى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ڤيتالى نائۆمكين له ژێر ناونيشانى "نموونه‌ى باكوورى عێراق"، كه پێشتر له شوباتى رابردوودا له ئه‌مه‌ريكا خستبوويه‌ڕوو، له‌و ماوه‌يه‌شدا، تره‌مپ له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه به پوتنى راگه‌ياندبوو، ده‌كرێت ئه‌و بژاره تاوتوێ بكرێت.
به راى رۆژنامه توركييه‌كه، ئه‌گه‌ر تره‌مپ هاوكارى رووسياى ده‌ستكه‌وێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران له سووريا، ئه‌وا؛ به جۆشێكى زياتره‌وه تاوتوێى ئه‌و پرس و بژاره‌ى رووسيا ده‌كات.
به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا هاوپه‌يمانه كورده‌كانى به‌ره‌و باكوورى سووريا كشانده‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌يه، ده‌كرێت ئيداره‌يه‌كى خۆبه‌ڕێوبه‌رى و رۆشنبيرى كوردى له چوارچێوه‌ى سووريا درووست بكرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى توركيا، رۆژنامه‌كه له زارى سه‌رچاوه‌كه‌يه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ريكا واى ده‌بينێت كه سه‌ره‌تا توركيا دژى هه‌رجۆره كيانێكى كورديى بوو له باكوورى عێراق، به‌ڵام دواتر په‌يوه‌ندى ئابوورى و به‌رژه‌وه‌ندى بازرگانى له‌گه‌ڵدا دامه‌زراند، هه‌ربۆيه هيچ رێگرييه‌كيش له ئارادا نييه توركيا نه‌توانێت هه‌مان سياسه‌ت به‌رامبه‌ر به كيانه نوێيه كوردييه‌كه له باكوورى سووريا بگرێته‌به‌ر.
ئ.ر