وەزارەتى خوێندنى باڵا هەلى گواستنەوەى راژه ى فەرمانبەران رادەگەیه‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى فەرمانبەران دەکات، کە سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە پێویستى بە گواستنەوەى راژەى فەرمانبەران هەیە، جا هەر كه‌سێك ئارەزووى هەیەو مەرجەکانى خوارەوەى تێدا بە دى دەکرێت دەتوانێت لە کاتى دیاریکراودا سەردانى کارگێڕى سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجه بکات.
سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانیش، وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه، پێویسته داواکار پێشتر لە یەکێک لە فەرمانگەکانى حکومەتى هەرێم دامەزرابێت، واته ئەمە هەلی گواستنەوەى ڕاژەیە، نەک دامەزراندن. هه‌روه‌ها ئەم گواستنەوەیه لە سەر بنەماى شارەزایى و لێهاتویى و کێبڕکێ کردن دەبێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، دواکات بۆ پێشکەشکردنى (cv) و پوختەى راژە کۆتایى دەوامى رۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى 6/10/2019 دەبێت.
بۆ ناردنی سیڤی:[email protected]