رۆبێرتۆ ئایالا بۆ كوردستان24: له كۆپا ئه‌مریكا سته‌م له مێسی و ئارجێنتینا كرا
رۆبێرتۆ ئایالای یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری ئێستای هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند هه‌وڵ ده‌ده‌ن باشترین یاریزانه‌كان بانگهێشتی ئارجێنتینا بكه‌ن و گوتیشی له كۆپا ئه‌مریكا سته‌م له مێسی و ئارجه‌نتینا كرا.
رۆبێرتۆ ئایالا كاپتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه ئه‌وان ماوه‌یه‌كی كه‌مه لەگەڵ هەلبژاردەکە کار ده‌کەن و دەیانەوێ باش‌ترين یاریزانه‌كان بانگهێشت بکەن، ده‌شڵێت: دەمانەوێ بەباشترین شێوە خۆمان ئامادەبکەین بۆ پاڵەوانیتەکانی تر چونکە هاندەران داوای دەسکەوتمان لێدەکەن ماوه‌یه‌کی زۆڕە بێ دەسکەوتین.
ئالای ته‌مه‌ن 46 ساڵ ده‌شڵێت: هەرچی سەبارەت بەخانمانی وڵاتەکەمان بینیمان خانمانی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ئه‌مجاره لە مۆندیاڵ زۆر باش دەرکەوتن.
له باره‌ی كۆپا ئه‌مریكاش ئایالا ده‌ڵێت: بەراستی زۆر ئازارمان چەشت لەیاری پێشکۆتای هەڵەی وا گەورە رووبدات و ناوبژیوان بریاری خۆی بەدروستی نەدات، لە یاری بەرامبەر چیلی یش بەهەمان شێوە یارییه‌كی زۆر ئەستەم بوو، تیپەکەمان یاری بۆ یاری باشتر دەرکەوت هیوادارم باشتریش بن.
ئایالا له باره‌ی مێسی گوتی: ئەوەی دژی کاپتن هەڵبژاردەکەمان کرا شایستە نەبوو بەو شێووەیە لە یاریگا دوور بخرێتەوە بێگومان هەردوو یاریزان شایستەی کارتەکان نەبوون.
ئایالا گوتیشی: داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه‌مان باش دەبینم، چونکە ماوه‌یه‌كی باشمان لەبەردەستە بەباشی کار لەسەر پێکهاتە بکەین و بیر لەسەرکەوتن بۆ جامی جیهانی بکەینەوە.
رۆبێرتۆ ئایالا سه‌ره‌تای ده‌ركه‌تنی له 1993 بوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریڤه‌ر پله‌یت، دواتر 1995 روویكرده یانه‌ی ناپۆلی به 3 ملیۆن یۆرۆ، دوای 3 وه‌رز له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه به‌ره‌و ریزه‌كانی ئه‌یسی میلان گواسترایه‌وه، پاشان یه‌كه‌مین ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤالێنسیا له لالیگا تاقی كرده‌وه و نازناوه‌كه‌ی خوله‌كه‌ی برده‌وه، دوایینجار له سه‌ره‌تای ساڵی 2011 له یانه‌ی رایسینگ كڵه‌بی ئارجێنتینا وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن راگه‌یاند.
ئایالا زۆرترین یاری له لالیگا كردووه كه 232 یاری بوو 10 گۆڵیشی تۆمار كردووه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له كۆی 116 یاری 6 گۆڵی هه‌یه.