600 كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بازرگانی نێوان وڵاته‌كه‌یان و چین ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
زیاتر له 600 كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی، نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان كرد. تێیدا داوایان كردووه، كێشه بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ چین چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌و كۆمپانیایانه له نامه‌كه‌یاندا، رایانگه‌یاندووه، سه‌پاندنی سزا ئابوورییه‌كان و باجی زیاتر به‌سه‌ر چیندا ره‌فتار و سیاسه‌تی چین ناگۆڕێت.
هه‌روه‌ها نووسیویانه: ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت بارگرانی باجه‌كان هه‌ڵبگرێت، چین نییه. به‌ڵكو به‌شێكی زۆری كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كانن.
هاوكات زیاتر له 150 كۆمپانیا و گرووپی بازرگانی كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و ئه‌لیكترۆنی پشتیوانی‌یان بۆ سزا و باجه‌كانی تره‌مپ له‌سه‌ر كاڵای چین ده‌ربڕیوه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، كێشه‌ی ئابووری نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا له نێوان هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی چین تاوتوێ بكرێت، كاتێك له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی گرووپی بیست له شاری ئوساكای ژاپۆنی له 28 و 29ی ئه‌م مانگه كۆده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر