پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی "گه‌وره مافیایه‌كی" راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
دوای شه‌ش ساڵ لێكۆڵینه‌وه و به‌دوادا گه‌ڕان، دواجار پۆلیسی هه‌ولێر توانی ده‌ستی مافیایه‌ك كه‌له‌پچه و زنجیر بكه‌ن، كه‌له‌پچه و زنجیرێك كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی چوار وڵات پێشتر نه‌یانتوانیبوو بیكه‌نه ده‌ست و قاچه‌كانی.
به‌گوته‌ی خۆی و ده‌زگا ئه‌منیيه‌كان، ئه‌و مافیایه‌ی ده‌ستگیركراوه، سه‌ركرده‌ی یه‌كێك له گرووپه مافیاكانه كه پێشتر له وڵاته‌كانی توركیا، یۆنان، قوبرس و ئیتاڵیا، كاری نایاسایی كردووه و له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌شێك له‌و وڵاتانه‌وه تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی و شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی خراوه‌ته پاڵ، به‌ڵام وه‌كو خۆی ده‌ڵێت: "به‌هۆی ده‌ستڕۆشتوویی و به زه‌بری پاره و به‌رتیلدان خۆی له زنجیر و كه‌له‌پچه‌ی پۆلیسی ئه‌و وڵاتانه رزگار كردووه".
به گوێره به‌دواداچوونه‌كانى كوردستان 24، كاره گێرهشێوێنيیهكانی ئه‌و تۆمه‌تباره، له به‌شێكی زۆر له رۆژنامه و ده‌زگا میدیاییه‌كانی وڵاتانی توركیا و قوبرس بڵاو بووه‌ته‌وه و باس كراوه.
مافیا تۆمه‌تباره‌كه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتێكی ئه‌ورووپییه و ده‌رچووی كۆلێژی ئه‌ندازیاری پرۆگرامسازییه له سویسرا و پێش ده‌ستگیركردنیشی قوتابی كۆلێژی ده‌روونناسی بووه. خێزانداره و كوڕێكی هه‌یه, هاوسه‌ره‌كه‌شی كچی یه‌كێك له بازرگانه ناوداره‌كانی فه‌ره‌نسایه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌ی بۆ كاری خراپ و گێرشێوێنی به‌كارهێناوه و نه‌شتوانراوه به ئاسانی ده‌ستگیر بكرێت.
جگه له تاوانه‌كانی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هاوكات به‌هۆی چه‌ند هاوكارێكیهوه چه‌ندینجار گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر و چه‌ندین تاوانی دزی و بڕینی قاسه‌ی له‌ماڵان ئه‌نجامداوه و پاشتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وڵاتانی توركیا و قوبرس، تا دواجار به‌هۆی به‌دواداچوونه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی هه‌ولێر و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایش له هه‌ولێر ده‌ستگیرده‌كرێت و دان بهوتاوانانهدا ده‌نێت كه له هه‌ولێر ئه‌نجامیداون.
تۆمه‌تباره‌كه پێشتر له وڵاتانی قوبرس و یۆنان و وتوركیا و ئیتاڵیا به ئۆتۆمبێلی فێراری و لامبۆرگینی ده‌سووڕایه‌وه، به‌ڵام ئێستا له هه‌ولێر له‌كونجی زیندانێكدایه و سزای تاوانه‌كانی وه‌رده‌گرێت.
ده‌ستگیركردن و زیندانیكردنی ئه‌مجۆره تاوانكارانهش متمانه‌ی هاووڵاتيیان به‌ده‌زگا ئه‌منیيه‌كان زیاتر ده‌كات و هۆكارێكیشه بۆ سه‌قامگیری و ئارامی زیاتری هاووڵاتيیان له هه‌ر شوێنێكی دنیادا بن.
ئ. م