ئۆجەلان داوای كۆتاییھێنان بە مانگرتن دەكات

ئۆجەلان جەخت لە یەكپارچەیی خاكی سووریا بۆ ھەسەدە دەكاتەوە

K24 - ئیستانبوڵ

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری بەندكراوی پارتیی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، داوای كۆتاییھێنان بە چالاكییەكانی مانگرتن لە خواردن دەكات.

ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، لە رێی پارێزەرەكانیەوە پەیامێكی بڵاو كردەوە، كە تێیدا داوا لە مانگرتووان دەكات كۆتایی بە چالاكییەكەیان بھێنن.

لە پەیامەكەدا ئۆجەلان ئاشكرای كردووە، ئەو دیدارانە تەنیا لەگەڵ پارێزەرانی ئەنجام دراون و لەگەڵ حكوومەت نین.

ھەروەھا لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا، ئۆجەلان بۆ ھەسەدە و سووریا جەخت لە یەكپارچەیی خاكی سووریا دەكاتەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە، كه‌ دوای ھەشت ساڵ، له‌ 2/5/2019 رێگە بە دیداری ئۆجەلان و پارێزەرانی درا، دواتریش پەیامی ئۆجەلان بڵاو كرایەوە، كە جەختی لە چارەسەری كێشەكان بە رێگەی ئاشتی كردەوە.

ھ.م