به ڤیدیۆ.. ناو ماڵی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر ببینه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، سه‌رۆكی پێشووی سوودان.
سایتی راكوبه‌ی سوودانی، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ماڵه‌كه‌ی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیری سه‌رۆكی پێشووی سوودان، ده‌ستی لێ نه‌دراوه و خۆپیشانده‌ره‌كانیش وه‌ك وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی، ده‌ستیان به بردن و سووتاندنی ناو ماڵه‌كه نه‌كردووه.
رۆژی 11ی ئه‌م مانگه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی له سوودان راگه‌یه‌ندرا و له رێی كوده‌تایه‌كی سپییه‌وه كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر هێنرا و ناوبراو ده‌ستگیركرا.
ژماره‌ی دانیشتووانی سوودان 40 ملیۆن كه‌سه و عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر ماوه‌ی 30 ساڵ فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و وڵاته ئه‌فریقییه‌ی كرد. له سه‌رده‌می ئه‌ودا، باشووری سوودان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ جیابوویه‌وه.
سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی سوودان له 19ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2018 به هۆی گرانبوونی نرخی نان و خراپی ره‌وشی ئابووری له وڵات‌دا ده‌ستیانپێكرد. دواتر خۆپیشانده‌ران داواكارییان زیاتر كرد. درووشمی لاچوونی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیریان له ده‌سه‌ڵات به‌رز كرده‌وه.