ورده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو, سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مان (سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان)، له‌گه‌ڵ ته‌واوی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه و كارنامه‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بكرێت، كه بڕیاره 18ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019 ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ته‌واوی فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ى ناو په‌رله‌مان كۆبووه‌ته‌وه و تاووتوێی ئه‌و پرسه‌یان كردووه.
عه‌مار نه‌جمه‌دین، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له كۆمه‌ڵى ئيسلامى و حزبى سۆسياليست بۆ تاووتوێكردنى پرسى پێكهێنانى كابينه‌ى نۆيه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێم، شاندێكی یه‌كێتی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كردووه و دوور له چاوی كامێرا و راگه‌یاندنه‌كان، كۆبوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، به شێوه‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت، كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ یه‌كێتی، جێگری یه‌كه‌م بۆ پارتی، جێگری دووه‌ميش بۆ توركمان ده‌بێت.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، پارتی كاندیدی خۆی بۆ ئه‌و پۆسته یه‌كلاكردووه‌ته‌وه، كه هێمن هه‌ورامی ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا كاندیدی یه‌كێتی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و كاندیدی توركمان بۆ جێگری دووه‌م، دیار نییه و یه‌كلایان نه‌كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر بۆ مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، ئه‌مڕۆ پارتی به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له فراكسيۆنى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى توركمان و كريستيان بۆ تاوتوێكردنى پرسى كۆبوونه‌وه‌ى 18ى ئه‌م مانگه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، كۆبووه‌ته‌وه.
ئ. م