داعشێکی ئەڵمانی چۆنیەتی کوشتنی منداڵێکی ئێزدی بە شێوەیەکی نامرۆڤانە ئاشکرا دەکات

لەگەڵ هاوسەرەکەی کچێکی ئێزدی پێنج ساڵیان بەشێوەیەکی دڕندانە کوشتووە

K24 – هه‌ولێر:

خانمە داعشێکی بە رەگەز ئەڵمانی دان بە کوشتنی منداڵێکی پێنج ساڵی ئێزدیدا بەشێوەیەکی نامرۆڤانەدا دەنێت.

بەگوێرەی دانپێدادانەکانی ئەو داعشە دەستگیرکراوە، خۆی و هاوسەرەکەی، کچە ئێزدییەکەیان لەبەر خۆری هاوین بەستۆتەوە کە پلەی گەرمی لەو رۆژەدا 45 پلەی سیلیزی بووە؛ لێی گەڕاون تا  لە تینوێتیدا خنکاوە.

لە گێڕانەوەی چیرۆکی کۆتایی هێنان بە ژیانی ئەو کچە تەمەن پێنج ساڵە، جێنیفەر بە دادوەری گوتووە: "کچەکە نەخۆش کەوت، خۆی زۆر تەڕ دەکرد (میزی دەکرد بە خۆیدا)، مێردەکەم وەکو سزایەک لەدەرەوە و لەبەردەم خۆردا بەستییەوە. لێی گەڕاین تا تینی خۆرەکە کچەکەی کووشت".

دادگای شاری میونشن، بە زیندانی هەتایی، جێنیفەری سزادا چونکە بەشداریی لە کوشتنی منداڵەکە کردووە.

هەر بەهۆی پەیوەندی کردن بە داعشەوە، دادگا ژنێکی دیکەی داعشی بە ماوەی پێنج ساڵ زیندانی سزا دا.

ئەو بکوژە بەناوی جێنێفەر، تەمەنی 27 ساڵە، لە ساڵی 2014 تا ساڵی 2016 لە رێی شووکردنی بە چەکدارێکی داعش، "خزمەتی" بە رێکخراوەکە کردووە.  لە ساڵی 2017، جێنیفەر لە لایەن هێزە کوردییەکانی سووریاوە دەستگیرکراوە و دواتر لە مانگی چواری ساڵی 2018، رەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا کراوەتەوە.

Reuters

Sharq awsat

H.J