رۆژنامهنووسێكی هۆڵهندی چیرۆكی فرۆشتنی گازی كیمیایی به سهدام حوسێن ئاشكرا دهكات
K24 – ههولێر:
ئاڕنۆڵد کارس کینس، ئەو رۆژنامەنوسە ھۆڵەندییەی بۆ یەکەمجار بەڵگەی تێوەگلانی بازرگانێکی ھاونیشتمانی خۆی لە فرۆشتنی کەرەستەی خاوی چەکی کیمیایی بە رژێمی بهعس بڵاو کردەوە و رادەست بەدادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی کرد ئێستا لە ههرێمی کوردستانە.
کینس بۆ کوردستان24 رایگهیاند، رژێمی سەدام تاوانی زۆر گەورەی بە چەکی کۆکوژ دەرحەق بە کورد ئەنجام داوە، بۆیە گرنکە لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی سکاڵا لەسەر ھەموو ئەو کەس و کۆمپانیایانە تۆماربکرێت، کە لەبازرگانی ئەو چەکانە لەگەڵ رژێمی پێشووی عێراق تێوەگلاون و پەیوەندیان ھەبووە.
کینس، گوتیشی: "من چەندینجار ھاتوومەتە عێراق، شەڕی کەنداوم بینیوە لە نێوان عێراق و ئێران ساڵی 1987 ھەر بۆیە من ئاگاداربووم لە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە دژی خەڵکی کوردستان و ئێرانیش لەلایەن سەددام حوسێنەوە. ساڵی 1991 من لە ئۆتێل رەشید بووم، پیاوێکم بینی، کە رادیۆیەکی بچووکی پێ بوو شتێکی سەیر بوو لەو کاتەدا رادیۆیەکی لەوجۆرەت ھەبێ. چومەلای و خۆم پێناساند ئەویش وتی من ناوم فرانسە و خەڵکی ئەڵمانیام، بەڵام دواتر بۆم دەرکەوت خەڵکی ھۆڵەندایە. زۆر نزیکە لە سەددام حوسەینەوە. دواتر ماددەی دی ئۆ دی کە بۆ درووستکردنی گازی خەردەل بەکاردێت فرۆشتبوو به سەدام حوسەین. سەرەتا ھەندێکی لە ژاپۆن کڕیبوو دواتر لە ئەمهریکاش بڕێکی کڕیبوو و ھێنابوویە ئهردهن و لەوێوە بۆ بەغدا. دواتر ئەو کارەساتەی لێکەوتەوە کە ھەموومان دەیزانین".