وێبسایتێكی ئیسرائیلی: ئه‌مه‌ریكا و ئێران به نهێنی كۆده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وێبسایتی "دێبكا"ی ئیسرائیلی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بۆ كۆبوونه‌وه و گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كانی نێوانیان، نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران گه‌یشتوونه‌ته قه‌ته‌ڕ و عێراق.
وێبسایته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، قه‌ته‌ڕ و عێراق، میوانداریی نوێنه‌ران و نێرده‌ی هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیان كردووه، بۆ دانوستان و گفتوگۆ له نێوانیان، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنێك و هه‌ردوولاش پێی رازی بن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و وێبسایته، په‌یوه‌ندییه نهێنییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران، هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه سه‌ربازییه‌كان و لێدوانه تونده‌كانی نێوانیان نییه، له‌كاتێكدا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، نایه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌وێته شه‌ڕ، به هه‌مان شێوه، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش هه‌مان بۆچوونی هه‌یه به‌رامبه‌ر به هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ.
پێشتریش حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پیشه، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران، داوای ئه‌نجامدانی گفتوگۆی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانی كردبوو له عێراق، یان له قه‌ته‌ڕ، ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كانیش كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه بێت.
هاوكات راشیگه‌یاندووه، لایه‌نی سێیه‌م هه‌یه په‌له‌یه‌تی له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران.
گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران، گه‌یشتوونه‌ته ئاستێك، ئه‌مه‌ریكا كه‌شتیگه‌لی ئه‌براهام لینكۆڵن و چوار فڕۆكه‌ی بی 52ی ناردووه‌ته ناوچه‌كه, بڕیاریشه سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كی پاتریۆتیش له ناوچه‌كه جێگیر بكات.
سه‌رچاوه: دێبكا - الجزیرة
ئ. م