هێرشه‌كه‌ی توركیا نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س ئاواره ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ستیڤان دوژاریك، گوته‌بێژ به‌ناوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوایین ئاماری ئاواره‌بوونی هاووڵاتیانی سڤیلی رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریای راگه‌یاند كه به‌هۆی هێرشی سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌وه ماوه‌ی چوار رۆژه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت: "به‌هۆی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریاوه تا ئێستا نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون".
ئه‌وه له كاتێكدایه سه‌رۆك كۆماری توركیا دوێنێ رایگه‌یاند، ئامانجێكی هێرشه‌كه گێڕانه‌وه‌ی 4 ملیۆن ئاواره‌ی سووریایه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه توركیا به ناوچه‌ی ئارام ناوی ده‌بات.
گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به راپۆرتی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد بۆ خستنه‌ڕووی ئاماره‌كه و گووتی: "ئۆفیسه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له‌و ناوچانه‌ی كراونه‌ته ئامانجی هێرشه‌كه تا ئێستا ئاواره بوون".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیاوه گووتی: "پێویسته ئۆپراسیۆنه‌كه په‌یوه‌ست بێت به یاسای نێوده‌وڵه‌تی و خه‌ڵكی سڤیل له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا بپارێزرێن".
كۆمیسیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندبوو، راپۆرتیان له‌باره‌ی خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه‌ش ده‌ستكه‌وتووه كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی توركیاوه بریندار بوون.