له نه‌جه‌ف پێنج به‌ندكراو به‌ندیخانه ده‌شكێنن و راده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای نه‌جه‌ف رایگه‌یاند، پێنج به‌ندكراو، به‌ندیخانه‌ی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان له كه‌ڕاڕی ناوه‌ڕاستی پارێزگاكه ده‌شكێنن و راده‌كه‌ن.
وێبسایتی سۆمه‌ریه نیوز، له زاری سه‌رچاوه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌ر پێنج هه‌ڵاتووه‌كه له حكوومدراوانن و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی توانیویانه دیواری به‌ندیخانه‌كه كون بكه‌ن و رابكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كردووه، ئه‌و به‌ندكراوانه، كونێكیان كردووه‌ته دیواری به‌ندیخانه‌كه و له‌وێوه چوونه‌ته ده‌ره‌وه، دواتریش لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه و یه‌كێكیش له هه‌ڵاتووان ده‌ستگیركراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی له میدیا عێراقییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، دیواری ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌كه، به شوێنێكی شیاو دانانرێت بۆ به‌ندكراوان و زیاتر له زبڵدانێك ده‌چێت.
ئ. م