ده‌ستی ئه‌ردۆغان ئاوه‌ڵا كرا
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی توركیا، به كۆی ده‌نگ رێگه‌ی به سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دا، جوڵه به سوپا بكات بۆ له‌شكركێشی و ئه‌نجامدانی كرده‌ی سه‌ربازی له عێراق و سووریا.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، ئه‌ردۆغان تا 30ی ئۆكتۆبه‌ری 2020 ده‌ستی ئاوه‌ڵایه هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر سووریا و عێراق.
له 2011ه‌وه له په‌رله‌مانی توركیا ساڵانه رێگه‌پێدان بۆ جوڵاندنی سوپا نوێده‌كرێته‌وه.
ئامانجی له‌شكركێشییه‌كانی توركیا لێدانه له رێكخراوه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه هاوسنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده‌یه له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، سوپا بۆ هێرشكردنه سه‌ر باكووری سووریا ده‌جوڵێنێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، شه‌وی رابردوو رایگه‌یاند، ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ له‌شكركێشی بۆ سه‌ر باكووری سووریا ته‌واو بوون.