هه‌ولێر جه‌خت له‌سه‌ر مسۆگه‌ركردنی شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لێژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق داوا ده‌كات، حكوومه‌تی عێراق سه‌رجه‌م ماف و ئیمتیازاته‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابین بكات و هاوبه‌شیی كوردیش وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی عێراق، له‌ناو سوپای عێراقدا بچه‌سپێنێت. بریارده‌ری لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و ناوخۆش له په‌رله‌مانی كوردستان داوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات، بۆ چاره‌سه‌ر و دابینكردنی ماف و ئیمتیازاته‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
له‌كاتێكدا كه به گوێره‌ی ده‌ستوور، پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیسته‌می به‌رگریی عێراق و ده‌بێت هه‌مان ماف و ئیمتیازاتی سه‌ربازانی عێراقی هه‌بێت، كه‌چی وێرای قوربانیدان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان، تا ئێستا پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقیه‌وه مووچه و چه‌ك و پێداویستییه‌كانی بۆ دابین نه‌كراوه. ئه‌مه‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و كێشانه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، كه له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی دایه و یه‌كێك بووه له ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا. له‌م باره‌یه‌وه شاخه‌وان ره‌ئووف، بڕیارده‌ی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه و ناوخۆ له په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیاز ده‌كات، حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو بیانووه‌كانی به‌غدا ببڕێت و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌ڵبدرێته‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا رێبوار هادی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه حكوومه‌تی عێراقی نه‌ك ته‌نیا ئه‌ركی دابینكردنی بودجه و پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له ئه‌ستۆیه، به‌ڵكو ده‌بێت هاوبه‌شیی كوردیش له ناو سوپای عێراقدا وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتووه، بچه‌سپێنێت.
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا به‌و ئاراسته‌یه‌یه، كه سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوانیان به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكه‌ن، پرسێك كه چه‌ندین جار له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای هه‌ولێر و به‌غداوه جه‌ختی لێ كراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له ماوه‌كانی داهاتوودا، له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا لێژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان پێك ده‌هێندرێت، به‌تایبه‌ت دابینكردنی ماف و ئیمتازاته‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
H.B