ئێران به‌رهه‌می سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌سه‌ده ده‌چنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ناو هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) جه‌ختی كردۆته‌وه، كه له‌ناو ریزه‌كانی پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش، له شاره‌دێی باغۆزی دوا مۆڵگه‌ی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌دا له سووریا، لێكترازان روویداوه و ئێرانیش به وردی=ی چاودێریی ده‌ره‌نجامی شه‌ڕی باغۆز و ناوچه رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی جارانی داعش ده‌كات.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی به‌یانی ئیماراتی، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی هه‌سه‌ده گوتوویه‌تی: "سه‌ركرده عێراقییه‌كانی ناو داعش، ئه‌و چه‌كدارانه‌یان به ته‌نها له گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ڕدا جێهێشتووه، كه به "المهاجرين" ناویان ده‌هات و هه‌موو پاره‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان گواستۆته‌وه عێراق، ئێستاش توانای به‌رگریی چه‌كدارانی داعش به ئاستێك دابه‌زیوه، كه ناتوانن رێگه له هێرش و پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده بگرن".
سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه ئیماراتییه‌كه گوتوویه‌تی: "كه‌مبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌كان، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش له باغۆز به‌ره‌و كۆتایی ده‌چن، ئه‌مه‌ش به هۆی هێرشه‌كانی هه‌سه‌ده و بۆمببارانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، كه ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، تا راده‌یه‌ك له‌وه‌ش دڵنیا بووینه‌ته‌وه، كه له دوو رۆژی داهاتوودا سه‌ركه‌وتنی كۆتایی به‌سه‌ر رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌دا راده‌گه‌یێنرێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رپرسێكی ئه‌نجومه‌نی سڤیلی دێره‌زوور به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: "میلیشیا ئێرانییه‌كان، له سه‌روویشیانه‌وه سوپای پاسداران، به وردی چاودێریی ده‌ره‌نجامی شه‌ڕی نێوان هه‌سه‌ده و داعش ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت كۆنتڕۆڵی چه‌ند گوندێكی ناوچه‌كه بكه‌ن، كه چه‌كدارانی داعش له‌وێ رایانكردووه".
به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "هیچ ده‌رفه‌تێك ناده‌ینه ئه‌و هێزانه‌ی ئێران، تاوه‌كو بێن كۆنتڕۆڵی گونده‌كانی نێوان هه‌ر دوولا بكه‌ن، چونكه هه‌سه‌ده به توندی كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كان ده‌كات، كه له ده‌ست داعش رزگاری كردوون و هیچ هاوكارییه‌كی ئه‌منی و سه‌ربازیش له نێوانماندا نییه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی نزیك له باغۆز، به وردی و هه‌ستیارییه‌وه چاودێریی جوڵه‌ی ئێرانییه‌كان ده‌كات، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیش هیچ ئاسانكارییه‌ك بۆ جوڵه‌ی میلیشیاكانی ئێران ناكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی هه‌سه‌ده مل بنێن، كه به شه‌ڕ له ده‌ست داعشیان وه‌رگرتۆته‌وه".