ئه‌مه‌ریكا داوای لێكۆڵینه‌وه له كوژرانی خۆپیشانده‌رانی عێراق ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
رووداوی كوژرانی 29 خۆپیشانده‌ری عێراقی له ناسرییه ئه‌مه‌ریكای هێنایه ده‌نگ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته داوایكرد، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كان بكرێت و سزای به‌رپرسان بدرێت.
د‌یڤید شینكر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی نزیك، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: به‌كارهێنانی هێزی زۆر به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران تاوانێكی كوشنده‌یه.
گوتیشی: پێویسته حكومه‌تی عێراق رێز له مافه‌كانی گه‌لی عێراق بگرێت و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه بكات، كه ده‌یانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران ببنه‌وه.
له ناسریه هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌رانی عێراق بوونه‌وه، كه له‌به‌رده‌م باره‌گای پۆلیس كۆببونه‌وه و له ئاكامی پێكداهه‌ڵپژانی نێوانیان 29 هاووڵاتی خۆپیشانده‌ر كوژران و ده‌یانی دیكه بریندار بوون.